٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٥
خەرازی: ئێران تا دوو حەوتەی دیکە هەنگاوگەلێکی تازە هەڵدەگرێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران گوتی: ئەگەر ئەورووپاییەکان لە کۆتایی مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی کۆماری ئیسلامی ،کردەوەیەک بۆ جێبەجێکردنیی ئینستێکس ئەنجام نەدەن، ئێران هەنگاوگەلێکی تازە هەڵدەگرێت و لەم کردەویەی دا جیددییە.

(ABNA24.com) سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران گوتی: ئەگەر ئەورووپاییەکان لە کۆتایی مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی کۆماری ئیسلامی ،کردەوەیەک بۆ جێبەجێکردنیی ئینستێکس ئەنجام نەدەن، ئێران هەنگاوگەلێکی تازە هەڵدەگرێت و لەم کردەویەی دا جیددییە.

"سەید کەماڵ خەرازی" سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتژی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئێران رۆژی یەکشەممە دوای دیداری لەگەڵ"ئاندرو موریسۆن"  وەزیری ڕاویژکاری بەریتانیا لە کارو باری رۆژهەڵاتی ناڤین لە تاران، لە کۆری هەواڵنێران دا گوتیشی: ئەگەر سێ وڵاتی ئەورووپایی(ئەڵمانیا،فەرەنسەو بەریتانیا)کردەوەیەکی جیددی لەبارەی جێبەجێبوونەوەی ئینستیکس و قازانج بردنی ئێران لە بەرجام دا بەڕێوە نەبات، ئێران بە گوێرەی دەقی بەرجام ژمارێک لە ئەرکەکانی خۆی کەمدەکاتەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتژیکی پێوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران هەروەها لەبارەی ئەرکە بەرجامییەکانی ئەورووپا و داهاتووی ئەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە ،گوتی:  ئەورووپاییەکان لە دووحەوتەی داهاتوو دەبێ کردەوەگەلێک  ئەنجام و سەرچاوەگەلێک لە ئینستیکس دابنێن کە ئیمکانی ساتو سەودا لە نێوان ئێران و ئەورووپا بەدی بێت.

 مای ٢٠١٨ ،هاوکات لەگەڵ چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، بیرۆکەی خستنە گەڕی کەناڵێکی دراوی تایبەت بۆ هاسانکاری بازەرگانی بەشگەچووک و مامناوەندییەکانی ئەورووپایی لەگەڵ ئێران، هاتە ئاراوە؛لەو کاتەوە،ئەورووپا هەرجار تۆمارکردنیی ئەم ڕێکارە بە بیانووی جۆر بەجۆرەوە وەدواوە دەخات. ئەورووپا ٣١ـی ژەنیڤەری ئەنجام دوای چەند مانگ، بە فەرمی کەوتنە گەڕی کاناڵی تایبەتی بازەرگانی لەگەڵ ئێران ناسراو بە "ئینستێکس"ـی ڕاگەیاند بەڵام ئەم کاناڵە دراوییە هێشتا کاروباری نەکەوتۆتە گەڕ. ئەڵمانیا ،بەریتانیا و فەرەنسا دوای چوونە دەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) وادەیان دابوو بە دەستەبەری قازانجەکانی ئابووری ئێران، ئەم ڕێککەوتننە بپارێزن.



/129